سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌موو ئه‌و پانزده ملیۆن كه‌س عێراقیه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، داوای به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان لێده‌كات. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه عێراقیه‌كان هیوادارن ببێته خاڵێكی وه‌چه‌رخان بۆ ئاسایش و چه‌سپاندنی ئارامی له ووڵاته‌كه‌دا.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به‌شداری زۆری خه‌ڵكی ئه‌و شه‌رعیه‌ته به حكومه‌تی نوێ ده‌به‌خشتێت كه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرستان پێویسته.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌شتا هه‌زار عێراقی ده‌ره‌وهی ووڵات له پانزده ووڵاتی جودای جیهاندا ده‌نگیانداوه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ 275 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی كاندید كردووه.