به نزیك بونه‌وه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له عێراق، توندوتیژی له هه‌ندێ له به‌شه‌كانی عێراقدا پتر بوون. به‌ڵام له ناوچه‌ی كوردستانی باكوری عێراق، شه‌قامه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك ئاشتی و ئارامی تیا به‌دی ده‌كرێت و پارته سیاسیه‌كان تیشكیان خستۆته سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاندانی خه‌ڵك ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا برایه‌ن پادن له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له ڕادیۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه.
خانمێكی بێژه‌ر به زمانی كوردی له‌و ڕادیۆوه ده‌ڵێت سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ژنان و لاوان كۆبوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیشك بخاته سه‌ر گرنگیه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
له شاری سلێمانی باكوری عێراق، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كان به جدی داوا له خه‌ڵكی ده‌كرێت ده‌نگ بده‌ن و دروشمه‌كانی وه‌ك " ده‌نگی ئێمه چاره‌نووسمانه" و " ده‌نگی ئێمه به‌خته‌وه‌ری داهاتوومانه" ده‌بینرێت.
فه‌رمانداری شاری سلێمانی، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، ده‌ڵێت "خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌یه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌شداری كردن له‌و پرۆسه‌یه‌دا چونكه ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوویان بینیووه و باوه‌ڕده‌كرێت له‌سه‌دا 85 ی خه‌ڵك به‌شداری بكات."
سونیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاردا به‌شدارییان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه، به‌م شێوه‌یه‌ش پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا له گۆڕاندایه.
سه‌رباری به‌شداریكردنێكی زۆری كورده‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پانزده‌ی دیسه‌مبه‌ردا، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مجاره ژماره‌یه‌ك له كورسیه‌كان له ده‌ست بده‌ن.
سه‌لام خان، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ده‌ڵێت زۆربه‌ی پارته كوردییه‌كان جیاوازییه‌كانیان به لاوه ناوه بۆ ئه‌وه‌ی لیستیك له كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كورد پێك بهێنن. ئه‌و لیسته‌ش دوو پارتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.
هه‌روه‌ها سه‌لام ده‌ڵێت " ئێمه‌ه پێمان وایه به بێ پێشبڕكێ بۆ به‌غدا باشتر ده‌بێت، ده‌نا ده‌نگی ئێمه له نێو دوو پارته‌كه‌دا دابه‌ش ده‌بێت و پێكه‌وه بوون بۆ خه‌ڵكی كورد باشتره."
له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ی شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق، په‌یامی یه‌كگرتن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی فیدرالیزمی ئێستا بپارێزرێت ، هه‌ستێكه له لای هه‌ندێ له خوێندكارانی وه‌ك په‌یام كازم هه‌یه. په‌یام ده‌ڵێت " ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له لای من زۆر موهیمه، پێم وایه هه‌ر كه‌سێك كه خۆی به كورد ده‌زانێت ده‌بێت به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات."
كه‌سانی تری وه‌ك عه‌بدوڵڵا به‌ختیار هیچ پێشكه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌ندراوه و هه‌روه‌ك باوه، به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه خۆیان بێ لایه‌ن ڕاده‌گرن. عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت " باوه‌ڕ بكه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه، ئه‌وان نیشانی ناده‌ن به خه‌ڵكی كه مانای به‌شداری كرد به گشتی چیه.
" بۆ گه‌لێك كه‌سی دیكه، بژاره‌یه‌كی ڕوونتر و جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یه كه كوردستان
كه‌سانی تری وه‌ك عه‌بدوڵڵا به‌ختیار هیچ پێشكه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌ندراوه و هه‌روه‌ك باوه، به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه خۆیان بێ لایه‌ن ڕاده‌گرن. عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت " باوه‌ڕ بكه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه، ئه‌وان نیشانی ناده‌ن به خه‌ڵكی كه مانای به‌شداری كرد به گشتی چیه."
بۆ گه‌لێك كه‌سی دیكه، بژاره‌یه‌كی ڕوونتر و جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یه كه كوردستان ببێته ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام عه‌زیز ڕه‌ئوف، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر ده‌ڵێت " من باوه‌ڕم به سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه بۆ كوردستان، به‌ڵام هه‌روه‌ك تاڵه‌بانی و هه‌موو پارتیه‌كانی تری كوردستان ده‌ڵێن فیدرالیزم بۆ كوردستان باشترین چاره‌سه‌ره."
ببێته ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام عه‌زیز ڕه‌ئوف، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر ده‌ڵێت " من باوه‌ڕم به سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه بۆ كوردستان، به‌ڵام هه‌روه‌ك تاڵه‌بانی و هه‌موو پارتیه‌كانی تری كوردستان ده‌ڵێن فیدرالیزم بۆ كوردستان باشترین چاره‌سه‌ره."
دوای هه‌ڵبژاردن، باسی هه‌ره سه‌ره‌كی كورده‌كان پاراستنی شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته له ژێر كۆنتڕۆڵی كورده‌كاندا . ئه‌گه‌ر كورده‌كانیش به‌م مه‌به‌سته نه‌گه‌ن، به‌ڵێنی كورده‌كان بۆ مانه‌وه‌یان وه‌ك به‌شێك له عێراقێكی دیموكرات، ده‌خاته ژێر تاقیكردنه‌وه.