Accessibility links

ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی له هۆنك كۆنگ ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات


له‌و ساته‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی ووڵاتانی به‌شداربووی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی له هۆنگ كۆنگ ده‌ستی به‌ چالاكیه‌كانی خۆی كرد، نزیكه‌ی چوار هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی كۆبونه‌وه‌ی ڕێكخراوی ناوبراو كۆبوبونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له هۆنگ كۆنگ شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا ده‌ستی پێكرد.

به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه له دووری پێنج سه‌د مه‌تر له مه‌ڵبه‌ندی باڵه‌خانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ناڕه‌زایی خڕبونه‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیس ئاو بڕژینی خۆپیشانده‌رانیان كرد.

خۆپیشاندانه‌كه‌ له ئه‌نجامی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ كه ده‌ڵێن بڕیاری ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و ماسی گرانه‌ و نایه‌كسانه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مایه‌ی ماڵبڕانیان.

پێشتر به‌ ده‌یان له جوتیارانی كۆریای باشور خۆیان هاویشتبووه‌ ئاوی پیسبووی به‌نده‌ری ڤكتۆریا وه‌ك گازنده‌‌یه‌ك له‌ دژی ڕێكخراوی بازرگانی جیهان.

پێشبینی ده‌كرێت، خۆپیشاندانه‌كان به ‌درێژایی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیاره‌ خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌نجام بدرێت واتا له دواین ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی ناوبراو.

جێی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تی ئاسایشیان له شاری هۆنگ كۆنگ تۆكمه‌ كردووه‌، له پێناو ڕێگرتن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی توند و تیژ له شێوازی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كانی ڕابردووی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیدا ڕوویاندا.

XS
SM
MD
LG