Accessibility links

ڕێبه‌رانی ئاینی سونه‌كان بانگه‌شه‌ی به‌شداری عێراقیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن


ڕێبه‌رانی ئاینی عه‌ره‌به‌ موسوڵمانه‌كان فه‌توایه‌كیان ده‌ركردووه‌ و تیایدا داوا له عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌‌ په‌رله‌مانتارییه‌كان بكه‌ن.

ئه‌م فه‌توایه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌قفی سونیه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه پشتگیری سه‌ده‌ها مه‌لای ئاینی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ئومێد به‌ به‌شداری عه‌ره‌به‌ سونه‌كان زیاترێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوو به‌رز ده‌كاته‌وه‌. زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌ سونه‌كان به‌شداری ده‌نگدانه‌كانی مانگی یه‌كی ڕابردوویان نه‌كرد و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی دیاریكردنی ژماره‌یه‌كی كه‌می نوێنه‌رانیان له ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه‌.

له لایه‌كی تر، هانده‌رانی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان له پانزده ‌ووڵاتی جودا به‌ڕێكه‌وتن و به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. ‌

هاوكات، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له شاری رومادی خۆرئاوای عێراق سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوداری عه‌ره‌بی سونه‌‌یان كوشتووه‌. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت مه‌زهه‌ر ئه‌لدوله‌یمی سه‌ر به پارتی پێشڕه‌وی ئازادی عێراق له كاتێكدا كه سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ڵبژاردنیه‌كان بووه، ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و كوژراوه‌.

XS
SM
MD
LG