ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك بوش له فیلادیلفیا ستایشی به‌ره‌و پێشچوونه دیموكراتیه‌كانی له عێراق كرد و گوتی ساڵی 2005 وه‌ك خاڵێكی وهچهرخاندن له مێژووی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یاد ده‌كرێته‌وه.
له درێژه‌ی ووته‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه له شاری فیلادیلفیای ناسراو به مه‌ڵبه‌ندی له دایك بوونی دیموكراسی ده‌ناسرێت، سه‌رۆك بوش به‌راوردی له نێوان ئه‌و دژواریانه‌ی ڕووبه‌ڕووی پێشینانی دامه‌زرێنه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی عێراقدا كرد.
سه‌رۆك له ووته‌كانیدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی عێراقیه‌كان ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ سێهه‌م جاره له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دهنگد بده‌ن و ئه‌م ده‌نگدانانه‌ی عێراقیه‌كانی به ده‌سكه‌وتێكی مه‌زنی دژ به دوژمنانی كۆڵنه‌ده‌ر له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌مه سێهه‌مین ووتاری سه‌رۆك بوشه كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به عێراق پێشكه‌شی بكات. پشتگیری ڕای گشتی ئه‌مریكیه‌كان سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوبردنی سه‌رۆك بوش له مه‌ڕ جه‌نگی عێراق له كه‌مبونه‌وه‌دایه.
هه‌ندێ له یاسادانه‌رانی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكایی به‌رده‌وام ده‌ڵێن مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ێ سوودی هه‌بێت.
سه‌رۆك بوش دوا به دوای ووتاره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی عێراق، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا گوتی له‌و ساته‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی عێراقیان داگیركردووه و سه‌دام حوسه‌ینیان له ده‌سه‌ڵات لابردووه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 30 هه‌زار عێراقی كوژراون كه بریتین له‌و عێراقیانه‌ی له میانه‌ی داگیركردنی عێراق و هه‌روه‌ها له میانه‌ی كاری توند و تیژی به‌رده‌وامی تیرۆرستاندا كوژراون..