Accessibility links

به‌ر له هه‌لبژاردن، حكومه‌‌تی عیراق سنووره‌كانی داده‌خات


حكومه‌تی عیراقی رایگه‌یاند كه سنووره‌كانی داده‌خات و ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درێژتر ده‌كات. ئه‌م پیوانانه‌ش به‌شێكن له پلانێكی ئاسایش بۆ به‌رسنگرتنی هێرشی یاخیبووان له كاتی هه‌لبژاردنه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه.

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ رایگه‌یاند كه‌وا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت. فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌رانسه‌ری عیراق له رۆژی چوارشه‌ممه تاوه‌كو هه‌ینی داده‌خرێن.

چاوه‌رێ ده‌كرێت هاوپه‌یمانی پارتیه شیعه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن. به‌لام چاودێران وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه هیچ پارتێك پارتی زۆرینه نه‌بێت و له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانیه‌كی شیعه‌ و كورد حكومه‌ت پێكبێنن.

هاوكات، له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له ئه‌نجامی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له رۆژئاوای به‌غدا كوژرا.

XS
SM
MD
LG