Accessibility links

كۆنفرانسی گۆرانی كه‌ش و هه‌وا له مۆنتریال به‌رێوه ده‌چێت


شانده به‌شداربووه‌كانی كۆنفرانسی گۆرانی كه‌ش و هه‌وا، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان رێكخراوه، رازیبوونیان راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی ووتوێژی زیاتر له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌‌وه‌ی گازه‌كانی "گرین هاوس" كه پێكهاتی هه‌وا تێكده‌ده‌ن و پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌كه‌ن.

كاربه‌ده‌ستان به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه له مۆنتریال گه‌یشتنه رێكه‌وتنه‌كه دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه به‌درێژایی شه‌و.

كۆبونه‌وه‌كان راگیران دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشنیازێكی كه‌نه‌دی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌كانی پاشه‌رۆژ ره‌ت كرده‌وه.

شایانی باسه سه‌رۆك بوش خۆی له رێكه‌وتنامه‌ی كیۆتۆ له سالی دوو هه‌زارو یه‌ك كشانده‌وه و گوتی سنورداركردنی گازه‌كانی "گرین هاوس" زیان به ئابووری ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

XS
SM
MD
LG