كاربه‌ده‌ستانی تورك ده‌لێن چوار سه‌ربازی توركی له شه‌رولێكدانێكدا له‌گه‌ل سه‌رهه‌ڵداوانی كورد له باشووری ووڵات كوژراون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نه‌تۆلیا له زاری كاربه‌ده‌ستانه‌وه ده‌لێت كه شه‌رولێكدانه‌كه له هه‌رێمی شرنه‌خ له نزیك سنوری سوریا و عیراق روویدا له كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی پاراستن له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
شایانی باسه باری گرژی ئه‌م ساله ده‌ستیپێكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگر به‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی خۆی، كه بۆ پێنج سال به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.