یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری دهۆكی كوردستانی عێراق دوابخرێت پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هێرشێك كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له شاره‌كانی زاخۆ، دهۆك، ئامێدی، ئاكرێ، به‌رده‌ڕ‌ه‌ش، شه‌قڵاوه.
سكرتێری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و تیایدا باسی له‌و هێرشانه كرد كه كراونه سه‌ر بنكه‌كانیان و چۆنێتی به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی عێراقدا.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، عومه‌ر فه‌رهادی، له شاری هه‌ولێره‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.