له بڵاوكراوه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتدا، گروپێكی یاخیبوان له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێنن كه بارمته گیراوی ئه‌مریكایی ڕۆناڵد شۆڵز یان كوشتووه.
ئه‌م هه‌واڵه كه له لایه‌ن سوپای ئیسلامی له عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ناتوانرێت پشت ڕاست بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره كاسێتێكی ڤیدیۆییان پیشانداوه و تیایدا یاخیبوان مۆڵه‌تی كوشتنی بارمته بیانیه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چل و هه‌شت سه‌عات درێژكردۆته‌وه و دوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ش گه‌ر بێت‌و هه‌موو دیله عێراقیه‌كان ئازاد نه‌كرێن ئه‌و كاته ڕۆناڵد شۆڵز ده‌كوژن. هاوكات، كۆشكی سپی ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی تیرۆرستان له عێراق پشت ڕاست ناكرێته‌وه.
هاوكات، گروپێكی تیرۆرستان له عێراق، ئه‌وانه‌ی چوار بزاڤكاری ئاشتیان ڕفاندووه، ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی كوشتنه‌كانیان تا ڕۆژی شه‌ممه درێژ كردۆته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر دیله عێراقیه‌كان ئازاد نه‌كرێن ئه‌وا هه‌ر چوارییان ده‌كوژن. له‌و باره‌یه‌وه، جاك سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕفێنده‌ران ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه گوێ له داواكانیان ده‌گرین. ئێمه خه‌ڵكمان له عێراق و له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌وان ئاماده‌ن گوێ له ڕفێنده‌ران بگرن.