فڕۆكه‌ێه‌كی سه‌ربازی بارهه‌ڵگری ئێرانی به خۆی و نه‌وه‌ت و چوار سه‌رنشینه‌كانی ناوییه‌وه خۆیداوه به باڵه‌خانه‌یه‌كی ده نهۆمی هاوڵاتیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری تارانی پایته‌خت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ده‌ڵێت هه‌موو سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه له ڕووداوه‌كه‌دا كوژراون و هه‌روه‌ها بیست و پێنج هاوڵاتی ناو باڵه‌خانه‌كه‌ش گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كاره‌ساته‌كه لێپرسراوی ئێرانی ده‌ڵێن به چه‌ند خوله‌كێك دوای هه‌ستانی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی میهراباد له تاران، فڕۆكه‌كه دووچاری كێشه‌ی میكانیكی بووه و هه‌وڵیداوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان فڕۆكه‌خانه. به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت و له ئاكامدا خۆی به باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌دات.