Accessibility links

وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن سه‌ره‌دانی عیراق ده‌كات


وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن ئه‌مرۆ هه‌ینی تۆكیۆی به‌جێ هێشت و به‌ره‌و عیراق كه‌وته ڕێ. ئه‌م سه‌ره‌دانه‌ش به‌چه‌ند رۆژێك دێت به‌رله‌وه‌ی حكومه‌تی ژاپۆن بریار بدات كه ئایا هێزی سه‌ربازی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له عیراق بهێلێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه.

راپۆرته هه‌واڵیه‌كان له تۆكیۆ راده‌گه‌یه‌نن كه پێشبینی ده‌كرێت له سه‌ره‌دانه‌كه‌یدا بۆ عیراق، وه‌‌زیری به‌رگری ژاپۆن سه‌ره‌دانی ئه‌و شه‌ش سه‌د سه‌ربازه ژاپۆنیه بكات كه به‌ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ له باشووری عیراق خه‌ریكن.

ئه‌ركی ئه‌م سه‌ربازه ژاپۆنیانه له عیراق له چوارده‌ی ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی دێت، واته رۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كه بریاره له پازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا ساز بكرێت.

XS
SM
MD
LG