Accessibility links

كێنت بۆید بووه هه‌زاره‌مین كه‌س كه له ئه‌مریكا سزای كوشتنی به‌سه‌ر درابێت و جێبه‌جێ كرابێت له‌وه‌تای دوباره خستنه‌وه گه‌ڕی ئه‌م سزایه


کێنت بۆید تاوانبارێكی ئه‌مریكیه‌و ناوبراو بووه هه‌زاره‌مین كه‌س سزای كوشتنی به‌سه‌ردا بدرێت، له‌وكاته‌وه‌ی له سالی هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتاو شه‌شه‌وه سزای كوشتن خرایه‌وه گه‌ڕ.

بۆیدی ته‌مه‌ن په‌نجاو حه‌وت سال ئه‌مرۆ مردنی راگه‌یه‌ندرا دوای ئه‌وه‌ێ ده‌رزیه‌كی كوشنده‌یان لێداو كوشتنه‌كه‌شی له به‌ندیخانه‌یه‌كی ستانی كارۆلاینای باكوور جێ‌به‌جێ كرا.

كێنت له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئه‌مریكیه‌وه حوكمی له‌ سێداره‌دانی درا به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ر و خه‌زوری.

شایانی باسه راپرسه‌كانی ناو ئه‌مریكا به‌رده‌وام ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه زۆرینه‌ی ئه‌مریكیه‌كان پشتگیری له سزای كوشتن ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG