Accessibility links

به سه‌دان عیراقی خۆپیشاندان له دژی توندوتیژی تائیفی ساز ده‌كه‌ن


له عیراق، به‌سه‌دان موسلمانی شیعه‌و سوننه خۆپیشاندانێكیان له شه‌قامه‌كانی به‌غدا سازدا بۆ راگه‌یاندنی یه‌كریزی دژی توندوتیژی تائیفی.

دوابه‌دوای نوێژی نیوه‌رۆی هه‌ینی به سه‌دان ژن و پیاو كه ئالای عیراقی و وێنه‌ی كه‌س‌وكاره كوژراو و بێسه‌روشوێنه‌كان به‌رز كردبۆوه داوای به‌كۆتا هێنانی توندوتیژیه‌ تائیفیه‌كانیان كرد و هه‌روه‌ها ئازارو ئه‌شكه‌نجه دانی گرتوه سونیه‌كان له به‌ندیخانه‌ێه‌كی حكومه‌ت مه‌حكوم كرد.

هاوكات له شاری رومادی رۆژئاوای عیراق، پێنج سه‌د سه‌ربازی ئه‌مریكی و عیراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان له دژی یاخیبووان ئه‌نجامدا. ئۆپه‌راسیۆنی "شانك" پێنجه‌مین كرداری سه‌ربازی هاوبه‌شی عیراقی ئه‌مریكیه‌‌ بۆ گرتن و راوه‌دونانی تیرۆرستانی ئه‌لقاعده له عیراق پیش ده‌ستپێكردنی هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی عیراق.

رۆژی پێنجشه‌ممه كاربه‌ده‌ستێكی له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی هێرشی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌كانی ئۆتۆمبیل به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسۆنانه.

XS
SM
MD
LG