سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت سه‌ر له نوێ پابه‌ندی دووپاتی کرده‌وه که ووڵاته‌که‌ی پابه‌نده به هه‌وڵدان بۆ بنه‌بڕکردنی نه‌خۆشی ئه‌یدز.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له میانه‌ی مه‌راسیمێکدا له واشنتۆنی پایته‌خت به بۆنه‌ی ڕۆژی ئه‌یدزی جیهانیه‌وه گوتی نه‌خۆشی کوشنده‌ی ئه‌یدز هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ڕه‌وشی ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌فریقیه‌کان ده‌کات و ئه‌م نه‌خۆشیه ڕۆژانه له ئاسیا پتر ده‌بێت. هه‌روها گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیدا له جیهان کار له‌سه‌ر جه‌نگین له دژی نه‌خۆشی ئه‌یدز و ڕێگرتن له تووشبوون به ڤایرۆسی HIV ده‌کات.
به‌ڕێز بوش گوتی پلانی ته‌نگه‌تاوی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌یدز، گه‌وره‌ترین ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییه که له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له لایه‌ن یه‌ک ووڵاته‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م نه‌خۆشیه کرابێت. ئه‌م پلانه که له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ڕاگه‌یه‌ندرا، پلانێکی پێنج ساڵیه و بوجه‌یه‌کی 15 ملیار دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ هه‌وڵه‌کانی بنه‌بڕکردنی ئه‌یدز له 15 ووڵاتی ئه‌فریقا، ئاسیا و کاریبیاندا که به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان تیادا بڵاوه.
دروشمی ڕۆژی ئه‌یدزی جیهانی ئه‌مساڵیش بریتیه له " پابه‌ندبوون به به‌ڵێن" له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وکردنی هه‌نگاوه پێویسته‌کان له‌م باره‌یه‌وه.