یاخیبوان ڕۆژی پێنج شه‌ممه له شاری رومادی خۆرئاوای عێراق، په‌لاماری بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مریکی و بیناکانی حکومه‌تی عێراقییانداوه.
سه‌ره‌تا دانیشتوانی شاره‌که ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان له‌و کاته‌ی که کۆبونهوهیهكی نێوان ڕێبه‌ری تیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکی به‌ڕێوه ده‌چوو، ئه‌م هێرشه ئه‌نجامدرا. هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نن چه‌ند چه‌کدارێکی ده‌موچاو داپۆشراو که باوه‌ڕده‌کرێت سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن له عێراقدا، ژماره‌یه‌ک هاوه‌ن و موشه‌کیان بۆ شه‌قامه‌کانی ناو شاره‌که هه‌ڵداوه .
قسه‌که‌رێکی له‌شکری ئه‌مریکی، ژه‌نه‌ڕاڵ ریک لینج، ڕووداوه‌که‌ی زۆر به گه‌وره‌یی باس نه‌کرد و گوتی ته‌نها یه‌ک گولله هاوه‌ن بۆ دژی خاڵێکی پشکنینی هاوبه‌شی هێزی عێراقی و هاوپه‌یمانان هه‌ڵدراوه و هیچ قوربانیه‌کی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
سه‌ربازه ئه‌مریکی و عێراقیه‌کانیش له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه له شاری ( رومادی) ین و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به یاخیبوان کردووه به‌ری سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پانزده‌ی مانگی دوانزده. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان هه‌ر هۆشداری زیادبوونی هێرشه توند و تیژییه‌کانی یاخیبوان ده‌ده‌ن که به نزیک بونه‌وه له ڕۆژی ده‌نگدان په‌رێشانتر ده‌بن.