وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نۆچێر موته‌كی له ئه‌نكه‌ره‌یه تاوه‌کو ووتوێژێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیدا ئه‌نجام بدات.
به‌ڕێز موته‌كی ده‌ڵێت هه‌ردوو ووڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن و چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و ئارمانجێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و له‌وانه ڕه‌وشی عێراق.
به‌ڕێز موته‌كی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به نیازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌ت نه‌جده‌ت سیزه‌ر و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدوڵڵا گوڵ و سه‌رۆك وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان كۆده‌بێته‌وه.
جێی باسه، به‌ڕێز موته‌كی پێش وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ی ئێستای وه‌ك باڵیۆزی ئێران له توركیا كاری كردووه.