سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به ستراتیژییه‌تی سه‌ركه‌وتن له عێراق ده‌دوێت كه ئه‌و ووڵاته به مه‌یدانی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژی تیرۆریستان ناوده‌بات .
سه‌رۆك بوش له ئه‌كادیمیای هێزی ده‌ریایی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ناپۆلس ی ویلایه‌تی میریلاند گوتاره‌كه‌ی پێشه‌شكه‌ش كرد و گوتی دوژمنه‌كان له عێراق بریتین له لایه‌نگرانی سه‌دام حوسه‌ین و ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده و ئه‌و عێراقیانه‌ی به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا ناڕازین و بیری ڕۆژانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی تیرۆرزم له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ عێراق و تاوه‌كو ئه‌فریكا ده‌جه‌نگێت و ده‌بێت شكست به دوژمنان بهێنێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به كه‌متر له " سه‌ركه‌وتنی ته‌واو" قه‌بوڵ ناكات. به‌ڕێز بوش گوتی تیرۆریستان له عێراق هه‌مان ئایدۆلۆژییه‌تی ئه‌و تیرۆرستانه‌یان هه‌یه كه له یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دا هێرشیان كرده سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆشكی سپی راپۆرتێكی 35 لاپه‌ڕه‌ییدا " ستراتیژییه نیشتمانیه‌کان بۆ سه‌ركه‌وتن له عێراق" بڵاوكرده‌وه. له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز بوش گوتی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ووردی پێداچوون به‌سه‌ر ستراتیژییه‌تی شه‌ڕ له عێراقدا ده‌كات.
سه‌رۆك ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌دوای پاشماوه‌كانی سه‌دام و تیرۆریستان له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌مریكیه‌كان، عێراقیه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركی ئاسایشی ووڵاته‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵبگرن. سه‌رۆك گوتی ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی خاڵێكی سه‌ره‌كیه بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له عێراقدا و دامه‌زراندنی دیموكراسی له ووڵاته‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌ره‌وپێشچوونێكی ڕاسته‌قینه‌یان به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی پێده‌چێت و ته‌واو ڕاهێنانیشیان ئارامی ده‌وێت.
سه‌رۆك بوش گوتیشی تاوه‌كو ئێستا ڕاهێنان به زیاتر له 30 به‌تالیۆنی له‌شكری عێراقی كراوه كه باوه‌ڕده‌كرێت كۆنترۆڵی سه‌ره‌كی ناوچه‌كانیان بگرنه ده‌ست. بۆ نمونه، هێزه‌كانی عێراقی به‌رپرسێتی پاراستنی ئاسایشی شه‌قامی حه‌یفای خه‌ته‌رناكی له به‌غدا گرتۆته ده‌ست و ئێستا هێرشه‌كان له‌وێ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بونه‌ته‌وه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ئازایانه به‌رگری له ووڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌ی نوێ ده‌گرنه ده‌ست. ته‌نانه‌ت دوای چۆڵكردنی ووڵاته‌كه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، هێزه‌كانی عێراقی له گه‌شه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بن. به‌ڕێز بوش گوتی كه‌می له ژماره‌ی ئه‌و عێراقیانه‌دا نیه كه ده‌یانه‌وێت ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه له پێناو پاراستنی ووڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆك بوش ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه عه‌ره‌به سونه‌كان به‌شداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و هێزه ده‌كاته یه‌كه‌یه‌كی له‌شكری كه ته‌واو نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراقی ده‌كات.
به‌ڕێز بوش گوتی ئێستا عێراقیه‌كان فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی بچوكیان هه‌یه و پێداویستیه‌كانی له‌شكر دابین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی هێزی ده‌ریایی نوێی عێراقی شوێنه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ر به‌نده‌ره‌كان ده‌پارێزن. هه‌روه‌ها ده‌زگای فێركردنی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له عێراق دامه‌زرێنراوه.
سه‌باره‌ت به دانانی كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، سه‌رۆك بوش گوتی دیاریكردنی نه‌خشه‌ی كاتی كشانه‌وه له عێراق په‌یامێكی چه‌وت به هاوپه‌یمانان و دوژمنانی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مریكی هه‌تا پێویست بكات له عێراقدا بمێنێته‌وه تاوه‌كو بتوانێت كاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو بكات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك گوتی ده‌بێت گوێ له فه‌رمانده‌كانی مه‌یدانی جه‌نگ بگیرێت تا پێیان بڵێن چه‌ند سه‌رباز بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كاره پێویسته و ئه‌گه‌ر كۆمانده‌ره‌كان داوای سه‌ربازی زیاتر بكه‌ن ئه‌وا ئه‌و سه‌ربازی زیاتر ده‌نێرێت.
به‌ڵام گوتیشی هێزه‌كانی عێراقی چاوه‌ڕێی به‌رپرسی زیاتر ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ئه‌مریكیش به ڕاده‌یه‌كی كه‌متر ده‌چنه ناو شاره‌كانی تری عێراقیه‌وه و كاری نۆبه‌داری كه‌متر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پانزده‌ی مانگی دوانزده، سه‌رۆك گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق په‌یامێك ڕه‌وانه ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه عێراقیه‌كان له تیرۆرستان ناترسن.
ڕێبه‌ری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باسی له ئازایه‌تی عێراقیه‌كان كرد و گوتی ئه‌وان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن و هه‌وڵی چه‌سپاندنی دیموكراسی له ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ده‌ن. سه‌رۆك بوش گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ڵێن ده‌دات به‌وه‌ی یارمه‌تیان ده‌دات سه‌ربكه‌ون.
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ستراتیژییه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕوون و ئاشكراییه و بریتیه له سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دوژمنی دڕنده‌دا. سه‌ركه‌وتنیش له عێراق پێویستی به ووره‌یه‌كی به‌رزی گه‌لی ئه‌مریكا هه‌یه له كاتێكدا كه مشتومڕێكی توند سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه ده‌كرێت.
سه‌رۆك گوتی پرسیاركردن له‌سه‌ر كاره‌كانمان له عێراق له‌وانه‌یه كێشه بۆ سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان په‌یدا بكات. به‌ڵام جه‌ختیشی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی ئه‌مریكا پشتگیری له سه‌ربازه‌كانی ده‌كات و به‌هێزی دیموكراسیه‌تیش له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكیه‌كان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی كراوه گفتوگۆ بكه‌ن و دید و بۆچونه‌كانی خۆیان و جیاوازییه‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن. به‌ڵام گوتیشی زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت ببینن كه‌وا سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه ووڵات. سه‌رۆك پێی وایه سه‌ركه‌وتن كاتێك به ده‌ست دێت كه تیرۆریستان چیتر نه‌توانن هه‌ڕه‌شه له دیموكراسی عێراق بكه‌ن.
ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بوش له كاتێكدا هات كه فشارێكی زۆری سیاسی كراوه‌ته سه‌ر بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ستراتیژییه‌تی ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرسمانی دیموكراته‌كان ، جۆن مه‌رسا، له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا، مشتومڕێكی چڕوپڕی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ست پێكرد كاتێك كه بانگه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق كرد.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوکی " ستراتیژییه نیشتمانیه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن له عێراق" به زمانی ئینگلیزی، تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه.