Accessibility links

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ندروو كۆبرن ده‌ڵێت ناڕه‌زایی كورده‌كانی عێراق له‌ دژی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی كوردی له زیادبوندایه‌


نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ندروو كۆبرن، كه شاره‌زاییه‌كی زۆری له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌ و چه‌ندین كتێبی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نوسیوه‌، له‌م دواییه‌دا سه‌ردانی كوردستانی عێراقی كردووه‌.

نوسه‌ر كۆبرن ده‌ڵێت ناڕه‌زاییه‌كانی كورده‌كانی ئێران له دژی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی كوردی له زیادبوندان. به بۆچونی ئه‌و، هۆكاری ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و فڕوفێڵ و گه‌نده‌ڵیه‌یه‌ی كه له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

به‌ڕێز كۆبرن هۆشداری ئه‌وه‌شیدا كه كورده‌كان ئاره‌زووییان بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا كه‌م بۆته‌وه‌ و ده‌چنه‌ ڕیزی بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كانی تره‌وه‌.

به‌ڕێز كۆبرن له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هۆمه‌ری شێخ موس سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌م تێبینیانه‌یدا. بۆ گوێگرتن ل ده‌قی گفتوگۆكه‌، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌ی ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG