ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی جیهانی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌رپرس له لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆشتنه‌كه‌ی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پێنج لێپرسراوی سوریایدا ده‌كات.
ئاژانسه‌كان له زاری دیپلۆماتانی سوریایی و ژاپۆنیه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌یان وه‌رگرتووه و ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریایدا له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا حكومه‌تی سوریا دڵنیا كرایه‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی پێنج لێپرسراوه‌كه‌یی و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری سوریا، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج به‌رپرسه‌ی ووڵاته‌كه‌یدا.
ڕاپۆرته به‌راییه‌كه‌ی مانگی ده‌ی ڕابردوودووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ده‌زگاكانی زانیاری حكومه‌تی لوبنان و سوریا ده‌ستیان له كوشتنه‌كه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریریدا هه‌بووه. له نێو ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان له كاری كوشتنه‌كه‌دا هه‌بووه، براو ژن براكه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوری بووه، به‌ڵام حوسام تاهیر حوسه‌ین ئێستا به ده‌زگای حكومه‌تی سوریای ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و زۆری لێكراوه و به‌رتیلی له لایه‌ن خێزانی ره‌فیق حه‌ریرییه‌وه پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌واهیه بدات.