به لای هه‌ندێ له نوسه‌رانه‌وه ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌شێكی گرنگی داهێنانه له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كاندا، به‌ڵام لای " جه‌بار جه‌مال غه‌ریب" ی ڕۆماننوس هاوچه‌رخێتی " مۆدێرنه" ته‌واو دژی ڕه‌سه‌نایه‌تیه و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی له دیلێتی خۆمانه‌وه بۆ مێژووی خۆمان سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز جه‌بار ده‌ڵێت نه‌ریت به‌شێكه له ڕه‌سه‌نایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تیش ده‌مانبات بۆ ئه‌و شتانه‌ی موقه‌ده‌سن و هه‌موو موقه‌ده‌سه‌كان ڕێگرن.
له به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردیدا، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب ده‌ڵێت هه‌ندێ خوێنه‌ر هه‌ن لێتی قه‌بوڵ ناكه‌ن به زمانێكی ساده بنوسیت، وه هه‌ندێكی تریش هه‌ن ده‌ڵێن زمانه‌كه‌ت شیعرییه و قورسیشه. نوسه‌ر ده‌ڵێت ئێستا له نێو دوو خوێنه‌ردا ده‌ژین، یه‌كیان ته‌مبه‌ڵه و ئه‌وی تریان جدیه هه‌ر بۆیشه هه‌ندێ جار خیانه‌ت له نوسین ده‌كه‌ین.،
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.