پۆلیسی توركی دوو ئه‌فسه‌ری له‌شكری ده‌ستگیركردووه كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به‌و هێرشه‌وه هه‌بێت كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كرایه سه‌ر فرۆشگایه‌كی كتێب له ناوچه كوردییه‌كاندا.
هه‌ردوو گومانبار بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دوا به دوای هێرشه‌كه‌ی نۆی مانگی یانزده/ نۆڤه‌مبه‌ر ده‌ستگیركران كه بووه هۆی كوشتنی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه له شارۆچكه‌ی شه‌مدینلی زۆرینه‌ی كوردنشین. پاشان ئه‌م دوو گومانلێكراوه ئازاد كران.
هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه، كورده‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و له‌شكری ووڵاته‌كه تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان و په‌رله‌مانی توركیا به‌ڵێنیاندا به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌و ڕوودانی ته‌قینه‌وانه‌وه هه‌بووه.
جێی باسه، له‌م دواییانه‌دا باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا زیادبوونێكی به‌رچاوی توندوتیژی به خۆوه بینیوه و سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له پێناو ده‌ستكه‌وتنی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن. كورده‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نانه، ئه‌و بڕیاری ئاگربه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت شكاندووه كه پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون و ده‌ستیان كردۆته‌وه به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تدا.