یه‌کێتی ئه‌وروپا و کاربه‌ده‌ستانی ووڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له میانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کاربه‌ده‌ستانی ووڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتکه‌یی هاوبه‌شدا له به‌رشه‌لۆنه‌ی ووڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه چوو، له دوا ساتدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بۆ به گژداچونه‌وه‌ی تێرۆریزم.
له‌م کۆنفرانسه‌دا که رۆژی دووشه‌ممه کۆتایی پێهات، دیپلۆماتان هه‌وڵیاندا جیاوازییه‌کانی خۆیان به لاوه بنێن و تاوه‌کو دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌کشه‌ممه گفتوگۆیان بووه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
هه‌ندێ له شانده عه‌ره‌بیه‌کان ده‌یانویست جیاوازی له نێوان تێرۆریزم و بزوتنه‌وه‌کانی به‌رگریدا بکرێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپی سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێنوماییه‌کانی دژ به تێرۆریزم هه‌رگیز ناتوانرێت به ته‌واوه‌تی ڕه‌وایی پێ بدرێت.
ئه‌م كۆبونه‌وه لوتکه‌یه له ده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هاوکاری نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپا و ووڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌چوو که تیایدا 25 ووڵاتی ئه‌وروپی، ئیسرائیل، فه‌له‌ستین و هه‌شت ڕێبه‌ری عه‌ره‌بی ووڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شدار بوون. له ڕێبه‌رانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و فه‌له‌ستین ئاماده بوون. ئه‌وانی دیکه به‌هۆی نه‌خۆشی و هۆکاری تری ناوخۆیی ووڵاته‌که‌یانه‌وه ئاماده نه‌بوون.