Accessibility links

چه‌کدارانی به‌غدا له میانه‌ی هێرشێکدا بۆ سه‌ر پاسێک سێ که‌سیان کوشتووه‌


چه‌کداران له عێراق هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر پاسێک که ژماره‌یه‌ک شیعه‌ی تیادابووه‌ و به‌ره‌و مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌کانی باشوری به‌غدا ڕۆیشتوون و له ئه‌نجامدا سێ که‌سیان کوژراوه‌ و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان بریندار بووه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌کات که ڕاده‌گه‌یه‌نێت دوو ووڵاتی به‌ریتانی له‌ نێو قوربانیه‌کانی پێکدادانه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بوون.

هاوکات، هیچ هه‌واڵێکیش له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و چوار ڕۆژئاواییه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ که له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ له به‌غدا دیار نه‌ماون.

کاربه‌ده‌ستانی که‌نه‌دی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، ئه‌م هه‌واڵی فڕاندنه‌ی دوو که‌نه‌دی، به‌ریتانیه‌ک و ئه‌مریکیه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌، به‌ڵام زانیاری زیاتریشیان نه‌دا ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی تایبه‌تی و ئه‌و شوێنانه‌ی کاری بۆ ده‌که‌ن .

هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت 20 گومانلێکراوی یاخیبوان له پارێزگای بابلی باشوری به‌غدا ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها له شاری که‌رکوکی باکوری عێراق زیاتر له 2700 گولله‌ هاوه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه‌ که له نزیک بنکه‌یه‌کی له‌شکری عێراقی دانراوه‌.

XS
SM
MD
LG