هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا 30 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون و له نێویاندا چوار سه‌ربازی ئه‌مریکی.
له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت وا ده‌رده‌که‌وێت که هێرشبه‌ره‌که ئامانجی ته‌قاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌ی مه‌حمودیه بوووبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانیوه له خاڵی ئاسایش تێپه‌ڕ ببێت، له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له باشوری مه‌حمودیه‌ش، له حله، پۆلیس ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێک له نزیک ژماره‌یه‌ک فرۆشگا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراوه و ده‌یان که‌سی دیکه بریندار بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له‌شکری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی باشوری خۆرئاوای به‌غدا، بۆمبێکی سه‌ر ڕێگا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژراوه. هه‌روه‌ها له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، سێ سه‌ربازی ئه‌مریکی ته‌قه‌یان لێکراوه و گیانیان له ده‌ستداوه.
جێی باسه، توند و تیژی یاخیبوان له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی پانزده‌ی مانگی دوانزده‌وه زیادییان کردووه.