سێ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی ده‌ڵێن حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی كرداری یاسایی له دژ كردوون ئه‌گه‌ر هاتوو وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و یاداشتنامه نهێنیه ئاشكرا بكه‌ن كه ئاخافتنێكی نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێری تیادایه.
ڕۆژنامه‌كانی ده‌یلی میره‌ر، تایمز و گاردیانی به‌ریتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ئه‌و فه‌رمانه له دوای 24 كاتژمێر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر هات.
ئه‌و گوتاره‌ی كه ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانیه بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت له كۆبونه‌وه‌یه‌كی مانگی چواری ساڵی 2004 دا، به‌ڕێز بوش پێشنیاری بۆمبارانكردنی بنكه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌ی كردووه كه له ووڵاتی قه‌ته‌ری هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه، به‌ڵام به‌ڕێز بلێر قایلی كردووه به‌وه‌ی به‌و كاره هه‌ڵنه‌سێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش به به‌رده‌وامی ئه‌لجه‌زیره‌یان تاوانبار كردووه به‌وه‌ی كه زمانحاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی تیرۆرستانن.
ئه‌سۆشیه‌ت پرێس ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا قسه‌كه‌رێكی كۆشكی سپی گوتویه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش وه‌ڵامی "شتێكی وه‌ها دوور له ڕاستی ناداته‌وه و باوه‌ڕیشی پێی نیه.".
ئه‌لجه‌زیره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و یاداشتنامه‌یه دروست بێت، ئه‌وا ئه‌و زانیارییه "جێگه‌ی گومانێكی زۆر جدی" له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه په‌یدا ده‌كات كه پێشتر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردویه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی جه‌زیره له عێراق و ئه‌فغانستان و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵكه‌وت بووه.