ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه ناسراو سه‌رۆكی تیره‌یه‌كی عه‌ره‌بی سونه له‌گه‌ڵ سێ له كوڕه‌كانی و زاوایه‌كی كوژراون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌وان گومانیان له‌و یاخیبوانه هه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه به جلی سه‌ربازی له‌شكری عێراقیه‌وه ئۆتۆمبیلێكی له‌شكرییان لێخوڕیوه و خۆیان كردووه به ناو ماڵی سه‌رۆكی تیره‌ی به‌تا، شێخ خادم سه‌رهه‌د، له كه‌نار شاری به‌غدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ستیان كردووه به ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ له خۆرئاوای شاری رومادی. ئه‌مه‌ش سێهه‌م هه‌ڵمه‌تی له‌م شێوه‌یه له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا بێت.
له‌شكر گوتویه‌تی پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی كۆتاییان به ئۆپه‌راسیۆنی شورای پۆڵایینی 17 ڕۆژی دژ به یاخیبوان هێنا كه له نزیك سنوری سورییه‌وه ئه‌نجامدرا. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین ئاستی به‌شداری له‌شكری نوێی عێراقی داده‌نرێت و ئامانجه‌كه‌ی دامه‌زراندنی ئاماده‌ییه‌كی به‌رده‌وامی ئاسایشی عێراقیه له ناوچه‌كه‌دا و به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی پانزده‌ی مانگی دوانزده‌ی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی ڕووداوی تری كوشتنكاری له به‌غدا ڕوویداوه كه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له‌سه‌ری ده‌دوێت و له‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا .