ڕۆمانوس " جه‌بار جه‌مال غه‌ریب" ده‌ڵێت ئێمه قه‌رزاری خوێنه‌ری كه كاتێكمان له ژیانیدا داگیركردووه، چوینه‌ته ناو ژیانیه‌وه و ده‌ستكاری وورده‌كارییه‌كانی خه‌یاڵی ئه‌ومان كردووه. ئا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نوسه‌ر زۆر دیكتاتۆره و ده‌یه‌وێت ژیانی كه‌سه‌كان داگیر بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز جه‌بار ده‌ڵێت مێژوو شتمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. مێژوو جیاوازییه‌كی زۆر گرنگی له‌گه‌ڵ ڕۆمان هه‌یه. ڕۆمان زمان داده‌هێنێت و هه‌ر ڕۆمانێك له دروستكردنی زماندا كه‌مته‌رخه‌م بێت ئه‌وا مانای وایه یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه هه‌ره بنجینه‌یه‌كانی خۆی له ده‌ستداوه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئاخافتنه‌كانی ڕۆمانوس جه‌بار له میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح سازیداوه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.