Accessibility links

چه‌كدارێك له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ته‌قه‌ی به‌ ناو خوێندنگایه‌كی سه‌ره‌تاییدا كردووه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێن له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات چه‌كدارێك ته‌قه‌ی به‌ ناو خوێندنگایه‌كی سه‌ره‌تاییدا كردووه‌ و له ئه‌نجامدا مامۆستایه‌ك كوژراوه‌ و چوار خوێندكاری منداڵیش بریندار بوون.

برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی نوسه‌یبین له نزیك سنوری سوریا كراون. تاوه‌كو ئێستاش ڕه‌وشی ته‌ندروستیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌وان پێیان وایه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ خوێندكارێكی خوێندنگاكه‌ بووه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و پۆلیسی توركی ده‌ڵێت وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ ته‌نها كاری كه‌سانی به‌دكار بێت و په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوه توند و تیژییه‌كانی سیاسی ناوچه‌كه‌وه‌ نیه‌.

XS
SM
MD
LG