Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمێكی هاوبه‌شی هێزی ئه‌مریكی و عێراقی له تكریت ڕوو ده‌دات


له‌ میانه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی له كۆشكێكی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین له شاری تكریتی باكوری عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چوو، یاخیبوان به‌ هاوه‌ن هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كۆشكه‌كه‌.

زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی كۆمانده‌ری له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ بوون كه تیایدا كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و كۆشكه‌یان دایه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌كانی عێراق. سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له‌وه‌تای ساڵی 2003 ه‌وه‌ ئه‌و كۆشكه‌ وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان به‌كار دێنن.

له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ هیچ كه‌س زیانی پێنه‌گه‌یشتووه‌ و دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له ڕوودانی، ڕێوڕه‌سمی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

هاوكات، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رده‌وامه‌ له سه‌ردانه‌ ڕه‌سمیه‌كه‌ی بۆ ووڵاتی ئێرانی دراوسێ.

به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له ئێران چاوی به‌ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد كه‌وت . له میانه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكێكی عێراقی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چل ساڵ بۆ ئێران، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایا تاران ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری عێراقه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG