سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، كورده‌كانی نیشته‌جێی باشوری ووڵاته‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه له‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ئه‌نجام ده‌دات كه گوایا هێزه‌كانی ئاسایشی توركی له ئه‌ندازه به‌ده‌ر هێز له دژی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه به‌كار دێنن، ئه‌مه‌ش كه بۆته هۆكارێك بۆ به‌رپابوونی كاری توند و تیژی له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ره‌ك وه‌زیری توركیا به یاوه‌ری وه‌زیری ناوخۆ و هه‌روه‌ها وه‌زیری داد، ئه‌م ووتانه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌دان له كورد نشینانی شاری شه‌مدینلی كرد. ناڕه‌زایی كورده‌كانی ئه‌م شاره‌ش له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كه كوژرانی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی یه‌كێكی تری لێكه‌وته‌وه و كورده‌كان ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، له ئاكامی پێكدادانی هێزه‌كانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له شاری مه‌رسین، یه‌ك كه‌س كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
هاوكات، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه له شاره‌كانی ئه‌ده‌نه و هه‌روه‌ها ئه‌سته‌نبول سازدرا.