سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌رێز مه‌سعود بارزانی، رۆژی شه‌ممه كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی سازكرد بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای گه‌رانه‌وه‌یه‌تی بۆ شاری هه‌ولێر له كۆتایی سه‌ره‌دانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌لمانیا، نه‌مسا، ڤایكان و ئیتالیا كه بیست و هه‌شت رۆژی خایاند.
له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه به‌رێز بارزانی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند بۆ كه‌س‌وكاری قوربانیان و بریندارانی هه‌ردوو هێرشی تیرۆرستی كه له رۆژی هه‌ینی له شاری خانه‌قین روویاندا و ئه‌وانی دڵنیا كرده‌وه كه خوێنی قوربانیان به فیرۆ ناچێت.
پاشان به‌رێز بارزانی باسی سه‌ره‌دانه‌كه‌ی كرد بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌و گوتی ئه‌وه‌ی جێی خۆشحالیه سه‌رۆك بوش دڵنیای كردین كه به هیچ شێوه‌یه‌ک جێ‌مان ناهێلن تا پرۆسه‌ی دیموكراسی به سه‌ركه‌وتنی ته‌واو ده‌گات و گوتیشی ده‌توانم گه‌لی عیراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی دڵنیا بكه‌مه‌وه كه دۆستێك و پشت و په‌نایێكی به‌هێزمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌مریكایه.