له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بۆ سه‌ر رێوره‌سمێكی پرسه له شارۆچكه‌یه‌كی شیعه‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی و پێنج كه‌س كوژران و چل كه‌سی تر بریندار بوون.
پۆلیس له شارۆچكه‌ی ئه‌بو سه‌یدای نزیكی به‌عقوبه رایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه چۆته ناو خیوه‌تی پرسه‌كه و خۆی ته‌قانده‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆ له به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێزده كه‌س كوژران و بیست كه‌سی تر بریندار بوون.
له موسڵ، پۆلیسی عیراقی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌شت چه‌كداری عیراقیان كوشت.
ئه‌م هێرشانه‌ش هاوكاتن له‌گه‌ل به‌رێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی له قاهیره، كه له‌لایه‌ن كۆمكاری عه‌ره‌بی رێكخراوه.