رێكخراوی چاودێری ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌وا ئاستی هاوكاری كردنی ئێران له بواری ناوه‌كیدا زیادی كردووه، به‌لام هاوكات مه‌سه‌له‌ی ئاشكراكردنی ته‌واوی هه‌ندێ بواری تایبه‌تی په‌یوه‌ست به‌و به‌رنامه‌یه‌وه كارێكه ده‌بێت ئێران ئه‌نجامی بدات.
راپۆرته‌كه‌ی موحه‌ممه‌د به‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ئه‌مرۆ هه‌ینی بلاوكرایه‌وه هاتووه كه ده‌بێت ئێران زانیاری زیاتر پێشكه‌ش به پشكێنه‌رانی ئاژانسه‌كه بكات له‌و ده‌مه‌ی ئاژانسه‌كه هه‌وڵده‌دات كه بزانن ئایا پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ئاشتیانه‌یه یان به پێچه‌وانه‌وه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی شاندی ئێرانی له دانوستاندنه‌كانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئه‌و ووڵاته ڕای گه‌یاند كه تاران ده‌ستی به پرۆسه‌ی گۆرینی برێك له یۆرانیۆم كردووه.