وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندكراوانی عه‌ره‌بی سونه له زیندانێكی نهێنی له به‌غدا زیاد ڕه‌وی تیادا كراوه و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكیش هۆشدارییان داوه دژی بوونی كاری توند و تیژی.
به‌یان جه‌بر ده‌ڵێت نیشانه‌ی ده‌ستدرێژیكردن ته‌نها له حه‌وت له به‌ندكراوه‌كاندا دیاره و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ش به‌رپرسیار ده‌بن.
به‌ڕێز جه‌بر ئه‌و زیندانه‌ی به ناوه‌ندی به‌ندكردنی تیرۆرستانی مه‌ترسیدار له قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایا گیراوه‌كان ته‌نها عه‌ره‌بی سونه‌ن و ده‌ڵێت گیراوه‌كان موسوڵمانی شیعه‌شی تیادا بووه. سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانیش ده‌ڵێن ته‌نها سێ كه‌س له 170 گیراوه‌كانی ئه‌و زیندانه شیعه بوون.
جێی باسه، ڕێبه‌رانی سیاسی سونه داخوازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن.