په‌رله‌مانی توركیا بڕیاریداوه كه‌وا لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدات له‌سه‌ڕ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویدا و بووه هۆی خولقاندنی ڕه‌وشێكی نائارام و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی كورد و پۆلیس دا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتۆڵی توركی ده‌ڵێت په‌رله‌مانی توركیا له هه‌فته‌ی داهاتوودا گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و فرۆشگایه‌ی كتێب ده‌كات كه له شارۆچكه‌ی شه‌مدینلی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه. ئه‌و هێرشه بووه كوشتنی یه‌ك كه‌س و باوه‌ڕ ده‌كرێت هێزه‌كانی ئاسایشی توركیا ئه‌نجامیان دابێت.
هاوكات، به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژراوه كاتێك كه پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌رانی كورد و پۆلیس له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا له نزیك شه‌مدینلی ڕوویداوه.
له شارۆچكه‌ی ڤان له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاش، كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن سێ سه‌رباز كوژراوه كاتێك كه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان به سه‌ر مینێكدا تێپه‌ڕیوه كه سه‌رهه‌ڵداوانی كورد چاندویانه.
له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا، له هه‌مان شار، ئه‌ناتۆڵیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پۆلیس دوو ئه‌ندامی پارتێ كرێكارانی كوردستانی ده‌ستگیر كردووه كه كاربه‌ده‌ستان تاوانبارییان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بۆمیان چاندووه له بنكه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ناوخۆیی ئه‌و شارۆچكه‌یه.