سه‌رۆك بوش له ژاپۆنه تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه ووتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران جۆنیشیرۆ كۆیزومی بكات پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆریای باشور به‌ڕێ بكه‌وێت به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لوتكه‌ی هاوكاری ئابوری ئاسیا په‌یسفك.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته كیۆتۆ . بڕیاره هه‌ردوو سه‌ركرده تیشك بخه‌نه سه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و نه‌كڕینی گۆشتی ئه‌مریكی له لایه‌ن ژاپۆنه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئاسیا هه‌شت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره سه‌ردانی چین و مه‌نگۆلیاش بكات.