جۆن رید وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ڵێن ده‌شێت هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانی له ماوه‌ی دوانزده داهاتوودا ده‌ست بكه‌ن به كشانه‌وه له عێراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێز ڕید له ڕادیۆی به‌ریتانیاوه گوتویه‌تی ئه‌و گۆڕانكاریه له ده‌مێكدا ده‌بێت عێراقیه‌كان په‌ره به هێزه ئاسایشییه‌كانیان بده‌ن بۆ ئاستێك بتوانن كۆنتڕۆڵی ئه‌ركه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆریزم بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌م پرۆسه‌یه قۆناغ به قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شكه‌وێته سه‌ر ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر زه‌مینی عێراق.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌رێز رید یه‌ك ڕۆژ پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق هات كه ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی تا كۆتایی ساڵی داهاتوو ئاماده ده‌بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان.