فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كردووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه به‌وه‌ی له دانیشتنه تایبه‌ته‌كانی خۆیشیدا چاوی پرسیار و چاوی گومانی خۆی ده‌ڕوانێته وورد و بچوكی ده‌وروبه‌ری یارییه‌كی جوان به ڕه‌نگ ده‌كات، ڕه‌نگ ده‌كاته ووشه و له‌گه‌ڵ بینه‌ردا ده‌دوێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر دروسته.
هونه‌رمه‌ند موحه‌ممه‌د هاشم به‌شداری 60 پێشانگای هاوبه‌شی كردووه، بێ له‌وه‌ی كه پێشانگای تایبه‌تیشی له له‌نده‌ن و شاری سنه‌ی كوردستانی ئێران و شاری قاهیره‌ی ووڵاتی میسریش كردۆته‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه میوانداری به‌رنامه به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ موحه‌ممه هاشم سازیدا، هونه‌رمه‌ندی میوان باسی له گرنگی كاری شێوه‌كاری ده‌كات و تا چ ڕاده‌یه‌ك تێگه‌یشتنی بینه‌ری كورد بۆ ئه‌و هونه‌ره له جاران جیاوازه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه، تكایه كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.