له ئاکامی دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه له عێراق به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه بریندار بوون.
خوێناوی‌ترین هێرشیان له چێشتخانه‌یه‌کی به‌غدا ڕوویدا که به زۆری هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش نانی لێ ده‌خۆن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که پشتێنێکی پڕ له که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێ بووه کاتێک که خۆی کردووه به چێشتخانه‌که‌دا و خۆی ته‌قاندۆته‌وه. ته‌قینه‌وه‌که‌ش له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕوویدا کاتێک که ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی ئاسایش و پۆلیس نانی به‌یانیان خواردووه. له ماوه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه 33 که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق که له لایه‌ن تیرۆرستی به ڕه‌گه‌ز ئوردونیه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوه نیشانداوه و له په‌یامێکی سه‌ر ئینته‌رنێتدا بڵاویان کردۆته‌وه.
له باکوری عێراق، له شاری تکریت ئۆتۆمبیلێکی پڕ له که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی ڕاهێنانی له‌شکری عێراقی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 که‌س کوژراون.
له لایه‌کی تریشه‌وه. سه‌ربازه عێراقیه‌کان ته‌رمی 27 که‌سیان له ناوچه‌ی جه‌سانی باشوری عێراق دۆزیوه‌ته‌وه که له‌وه ده‌چێت به کۆمه‌ڵ کوژرابن.