جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس له واشنتۆنی پایته‌خت ووت‌وێژی كرد.
به‌ڕێز چه‌له‌بی گوتی ووتوێژه‌كان زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوون. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی زۆر گرنگه كه ئێمه بڕوانینه داهاتوو و نه‌ك ته‌ماشای ڕابوردوو بكه‌ین.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی چه‌له‌بی له كاتێكدا هات كه یاسادانه‌ره ئه‌مریكیه‌كانی سه‌ر به دیموكراته‌كان داوا له به‌ڕێز چه‌له‌بی ده‌كه‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه بكات كه له پێش شه‌ڕی عێراقدا ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی سه‌دام حوسه‌ین داویه‌تی به تایبه‌تی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له پاشدا نا دروستیان سه‌لمێندرا.
هه‌روه‌ها ساڵی پار، به‌ڕێز چه‌له‌بی تاوانباریش كرا به‌وه‌ی كه زانیاری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی به ئێران داوه و له پاشدا ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده سه‌ر ئۆفیسه‌كه‌ی له به‌غدا.
سه‌رباری ئه‌م قسه‌وباسانه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌وان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز چه‌له‌بی وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی عێراقی كۆده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك دیك چینی كۆببێته‌وه.