پۆلیسی ئوردونی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كه‌س له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی سێ هۆتێلی سه‌ره‌كی له عه‌مانی پایته‌خت كوژراون.
ئه‌م ڕووداوه‌ی كه له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ڕوویدا بووه هۆی برینداربوونی ده‌یان كه‌س له هۆتێله‌كانی رادسن، گرانت حه‌یات و ده‌یز ئین. هه‌ر سێ هۆتێله‌كه له لایه‌ن گه‌شتیارانی بیانی و ئه‌وروپی و دیپلۆماتانه‌وه به‌كاردێن.
پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان له‌وه ده‌چێت به بۆمب ئه‌نجام درابن و ئێستاكه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه ده‌ده‌ن كه له ته‌قینه‌وه‌كاندا به‌كار هاتووه.
ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دووكه‌ڵێكی زۆر به سه‌ر ئاسمانی هۆتێله‌كاندا به‌رزبووه‌و ناوچه‌كه پڕ بوو له ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری و ئاگر كوژێنه‌وه و پۆلیس. هه‌روه‌ها هه‌ر چوار ده‌وری ناوچه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا.