ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌كیه‌كانی ستانه‌كان و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا، دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی گرنگیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا تۆمار كردووه.
دیموكراته‌كان توانیویانه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌ردوو ستانی ڤه‌رجینیا و نیوجه‌رزی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا به ده‌ست بهێنن. ئه‌مه‌ش له ده‌مێكدا ده‌نگده‌ران چوار پێشنیاری ده‌نگدانی ئارنۆڵد شوارتزنه‌یگه‌ری فه‌رمانڕه‌وای كۆماری ستانی كالیفۆرنیایان ڕه‌ت كردۆته‌وه بۆ سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی حكومه‌تی ستانه‌كه‌ی.
له شاری نیۆركیش، كۆمارییه‌كان توانیویانه كورسی قائمقامی شاره‌كه‌یان هه‌روه‌ك خۆی له ژێر ده‌ستدا بمێنێته‌وه.
دیموكراته‌كان ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆدا به نیشانه‌یه‌كی باشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرسی ساڵی داهاتوو داده‌نێن. به‌ڵام كۆمارییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م ئاكامانه به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانه‌وه بووه و هیچ نیشانه‌یه‌ك به بۆچوونی دانیشتوانی سه‌رانسه‌ری ووڵات نادات.
هاوكات هه‌ندێ له وولایه‌ته‌كان ریفراندۆمیان له‌سه‌ر گه‌لێك بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدا و وولایه‌تی تكساس بووه نۆزده‌هه‌مین ستان كه هاوسه‌ری نێوان دوو كه‌سی هاوجنس قه‌ده‌غه بكات.