له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی حوسه‌یبه‌ی هاوسنوری سوریایان ته‌واو كردووه كه بڕوا وایه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هاتنه ناوه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی و چه‌ك بێت بۆ عێراق.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێكدا هاتووه كه‌وا دره‌نگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه كۆتای پێهاتووه، به‌ڵام هێرش دژی پاشماوه‌ی یاخیبوان هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌روه‌هاش چاودێریش هه‌ر ماوه.
به‌هۆی كاری توندوتیژی و ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌لێكردنه‌وه له به‌غدا و بعقوبه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، پارێزه‌ر عادل ئه‌لزوبه‌یدی له به‌غدا نێژراوه كه پارێزه‌ری یه‌كێ له هاوكاره‌كانی سه‌دام حوسه‌ین بووه. جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و كوژرانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كرد و داوای له پارێزه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی به‌رگریكردن له سه‌دام و یاریده‌ره‌كانی پێشووی كرد ڕازی بن به دابین كردنی ئاسایش بۆیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌رچه‌ندێكه پێشتر ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌ت كردبووه‌وه.