ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوه ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه مانه‌وه‌ی هێزه فره نه‌ته‌وه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له عێراق بۆ به لایه‌نی که‌مه‌وه ساڵێکی تر درێژ بکرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار حکومه‌تێکی هه‌میشه‌یی عێراقی له پانزده‌ی مانگی دوانزده‌ی داهاتوودا هه‌ڵده‌بژێرێت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له زاری دیپلۆماتێکه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. به پێی ڕۆژنامه‌که، ئه‌م داواکارییه ڕۆژی دووشه‌ممه پێشکه‌ش کراوه پاش ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ڕووسیا ناڕه‌زایی خۆیان نیشانداوه به فراوانکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا. ئه‌م ووڵاتانه پێیان باشترێکه که مانه‌وه‌ی هێزه له‌شکرییه فره نه‌ته‌وه‌کان ته‌نها بۆ شه‌ش مانگی تر درێژ بکرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له مانگی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت.
له لایه‌کی تره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا به نیازن له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا 92 هه‌زار سه‌ربازی نوێ بۆ عێراق بنێرن و له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌دا ئاڵوگۆڕییان پێ بکه‌ن که ئێستا له عێراقدان.
جێی باسه، ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق ئێستا به 160 هه‌زار سه‌رباز ته‌خمین ده‌کرێن.