سه‌رۆکی فه‌ره‌نسی جاک شیراک به‌ڵێنی داوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا به‌شداری ئه‌و کاره گێره‌شێوێنانه‌یان کردووه" ده‌ستگیر ده‌کرێن، دادگایی ده‌كرێن و سزا ده‌درێن."
تێبینیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی به‌ڕێز شیراک دوا به دوای نزیکه‌ی دوو هه‌فته له ڕووداوی توند و تیژی هات که ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به زۆری لاوی ڕه‌ش و عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کانی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی باکوری ئه‌فریقای گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کان ئه‌نجامیان داون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن گێره‌شێوێنه‌کان کاره‌کیان زیاترێک ڕێکخراو و توند و تیژییانه بوون. ئه‌وانه هه‌ستاون به دزین و له‌ناوبردنی هه‌زاره‌ها ئۆتۆمبیل و سوتاندنی چه‌ندین خانوبه‌ره. هه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، زیاتر له 30 ئه‌فسه‌ری پۆلیس بریندار بووه.
پۆلیس ده‌لێت نزیکه‌ی 1000 که‌س له سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسادا ده‌ستگیرکراون و هه‌ر له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆیدا 395 که‌س گیراوه.
ئه‌م ڕووداوی توند و تیژییانه 27 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ر له ناوچه‌کانی ده‌وروپشتی پاریس ده‌ستیان پێ‌کرد پاش ڕووداوی به کاره‌باگرتنی دوو لاوی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقی له کاتێکدا که پۆلیس به دوایاندا ڕایانکردووه.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌م کاره گێره‌شێوێنانه بوونه‌ته ده‌ربڕین له توڕه‌یی هه‌ژاره‌کان له به‌رامبه‌ر جیاوازی کردن و ڕێژه‌ی زۆری بێ‌کاری له ووڵاته‌که‌دا.