پاكستان ده‌لێ كڕینی فڕۆكه‌ی F-16 ی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وه دواده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی فریاگوزاری زۆرتر بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكات كه له ئاكامی بوومه‌له‌رزه ماڵویرانكه‌ره‌كه‌ی هه‌شتی مانگی رابردوو، تووشی زیان هاتوون.
ئه‌مرۆ هه‌ینی سه‌رۆكی پاكستان په‌رویز موشه‌ره‌ف له ماوه‌ی سه‌ردانی له ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه لێی داوه، ئه‌م راگه‌یا‌ندنه‌ی دا. ناوبراو گوتی " ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه بێنین".
ڕۆژی پینچ شه‌مه، شاژنی ئوردونی، رانیا، كه له لایه‌ن ئاژانسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ مندالان (یونیسێف) قسه‌ی ده‌كردداوای كوتانی منداڵان له دژی نه‌خۆشی كرد. كاربه‌ده‌ستانی یونیسێف ده‌ڵێن ئه‌وان پلان داده‌نێن بۆ كوتانی مندالان به دژی نه‌خۆشی سورێژه.
له‌م حه‌فته‌یه پاكستان رایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه زیاتره له 73،000 كه‌س.