ڕووداوه توند و تیژییه‌كان له پاریس بۆ هه‌شت شه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به زۆری له نێوان لاوه موسوڵمانه‌كان و ووڵاتیانی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فه‌ریقیدایه.
پۆلیس ده‌ڵێت ڕووداوه‌كانی شه‌وی پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی وه‌ك ئه‌وانه‌ی شه‌وانی ڕابوردوو خراپ نه‌بوو، به‌ڵام لاوه‌كان گڕیان به‌رداوه‌ته 50 ئۆتۆمبیل و ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی پۆلیس كردووه. تاوه‌كو ئێستاش كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ بریندارێك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیر دۆمه‌نیك دی ڤلپین به په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێت ڕه‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێك بخرێته‌وه و له سه‌ره‌وی لیستی كاره سه‌ره‌كیه‌كان بێت. هه‌روه‌ها حكومه‌ت گوتویه‌تی خۆی نادات به ده‌سته‌وه‌ی به قسه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان ناكات.
جێی باسه، بێ كاری، بوونی تاوان، جیاوزای، لاوازی سیسته‌می خوێندن و نه‌بوونی ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوون هانده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی پاریسه.
ئه‌م ڕووداوه نا ئارامه له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ده‌ستی پێكرد كاتێك كه دوو لاوی ئه‌فه‌ریقی وایانزانیوه پۆلیس به دوایاندا ده‌گه‌ڕێت و چونه‌ته ناو بنكه‌یه‌كی ووزه‌ی كاره‌با و له‌وێ كاره‌با لێی داون. پۆلیسیش ده‌ڵێت ئه‌وان به شوێن ئه‌و لاوانه‌دا نه‌ڕۆیشتوون.