ژه‌نه‌ڕاڵێكی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی پێشوازی له پلانێكی وه‌زیری به‌رگری عێراقی كردووه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌فسه‌ره له‌شكرییه‌كانی پێشووی سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین ده‌كات بێنه‌وه ناو ڕیزی له‌شكری نوێی ووڵاته‌كه.
لیوتننت ژه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كۆنوه‌ی ده‌ڵێت به پێی ئه‌م پلانه له‌وانه‌یه 350 هه‌زار ئه‌فسه‌ری ئاست نزم و ناوه‌ند بتوانێت به‌شداری له‌شكری نوێی ووڵاته‌كه بكات. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشووی له‌شكر سونه بوون كه به‌شدارییه‌كی كه‌میان له له‌شكر و حكومه‌تی نوێی ووڵاته‌كه‌دا هه‌یه.
ژه‌نه‌ڕاڵ كۆنوه‌ی گوتیشی پنتاگۆن له‌وانه‌یه ئه‌فسه‌رێكی باڵاتر دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م كاره بكات و ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی هێرشی ته‌قینه‌وه‌كانی یاخیبوان.