سه‌رۆک بوش به‌ره‌و ووڵاتی ئه‌رجه‌نتینا به‌ڕێکه‌وتووه تاوه‌کو ئاماده‌ی لوتکه‌ی ووڵاتانی ئه‌مریکای باکور و ناوه‌ند و باشور بێت که ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست پێده‌کات.
به‌ڕێز بوش و ڕێبه‌رانی 31 ووڵاتی دیموکراتخوازی هه‌ڵبژێراو کۆده‌بنه‌وه تاوه‌کو ووتوێژ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایانه بکه‌ن که بواری کار دامه‌زراندن گه‌شه پێده‌کات، به گژی هه‌ژاریدا بچنه‌وه و دیموکراسی له سه‌رانسه‌ری نیوه‌ی خۆرئاوای گۆی زه‌مین توندتر ده‌کات. به‌ڵام هه‌ریه‌که له ووڵاتانی په‌نه‌ما و هۆندوراس له جیاتی سه‌رۆکی ووڵاته‌کانیان نوێنه‌ری خۆیان ده‌نێرن.
پێشبینی ده‌کرێت، سه‌رۆک بوش فشار بکات بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دانوساندنه‌کانی تایبه‌ت به هه‌رێمی بازرگانی ئازاد که هه‌ریه‌که له ئه‌مه‌ریکای باکور و ناوه‌ند و باشور ده‌گرێته‌وه. هاوکاتیش مه‌کسیک پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه نیشاندا، به‌ڵام ووڵاتی ڤه‌نزوێلا و کوبا ده‌ڵێن ئه‌و کاره هیچ سودێک به هه‌ژاران ناگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتینی نێستۆر کرچنه‌ر کۆببێته‌وه. له پاش ته‌واوبونی ئه‌م لوتکه‌یه‌ش، سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی ووڵاتی به‌رازیل و په‌نه‌ما بکات پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ واشنتۆن بگه‌ڕێته‌وه.